کوردستانی
ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایکرد ژنێکی تەمەن 18 ساڵ لە شاری دێولانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا.
بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێکی گەنج بە ناوی پەرەستو شەهبازی تەمەن 18 ساڵ و دانیشتووی شاری دێولانی رۆژهەڵاتی كوردستان کە بە منداڵی و بە زۆرەملێ بە شوو دراوە، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا".
رێکخراوەکە دەڵێت "ئه‌و ژنه گه‌نجه کە دایکی منداڵێکی تەمەن 18 مانگ بووه، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە، به جۆرێك سه‌ره‌تا هەڵواسراوە و دواتریش چه‌ندین چه‌قۆی له جه‌سته‌ی داوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
ئەوەشی ئاشکراکردووە "په‌ره‌ستو شه‌هبازی، شەش ساڵ لەمەوبەر کە تەمەنی تەنیا 12 ساڵ بووە، بە زۆر به شوو دراوه و به ناچاری ژیانی هاوسەری لەگەڵ ئه‌و پیاوه پێکهێناوە، کە ئالوده‌ی مادە هۆشبەرەکانە".
س.ر

بیروڕا