کوردستانی
رەوشی کەشوهەوای شارەکانی کوردستان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئایار و سبەینێ پێنجشەممە 1ی حوزەیرانی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى ناجێگیر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە لە کاتەکانى نیوەڕۆ لە ماوەیەکى کورتخایەن کۆتاى دێت، ئاسمانى سەنتەرى پارێزگاکان لە پەڵە هەورەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 24 بۆ 39 پلە دەبن.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەل تاوەباران و بروسکەی کورتخایەن لە ناوچە جیاجیاکان بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و خۆرهەڵات، هەروەها بەردەوامی تۆز و خۆڵەکە لە زۆربەی کاتەکاندا، پلەكانی گەرما لەنێوان 24 بۆ 39 پلە دەبێت.
س.ر
بیروڕا