کوردستانی
سیستمێكی ئەلیكترۆنی بۆ سكاڵای هاوڵاتییان خرایەكار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی گەیاندنی سكاڵای هاوڵاتییان لە فەرمانگەیەكی هەولێر، سیستمێكی ئەلیكترۆنی خراوەتەكار.
پەڕەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك وێنەكانی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە، لە فەرمانگەیەکی هەولێر سیستمێکی نوێی ئەلیکترۆنی بۆ سکاڵای هاوڵاتییان دانراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوڵاتییان كە بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی فەرمانگەکەیان کردووە پێیانراگەیاندوون "هەنگاوێکی زۆر باشە و دەتوانن بە ئاسانی سکاڵا تۆماربکەن".
وەك لە وێنەكانیشدا دەردەكەوێت، بە پۆستەرێكی گەورە كۆدێكی تایبەت بە چوونەناو بەستەری سكاڵاكردن دانراوە و بە نووسراوێكیش لەگەڵیدا داوا لە هاوڵاتیان دەكرێت هەر سكاڵایەكیان هەیە لەرێگەی مۆبایلەكانیانەوە تۆماریبكەن.
ژ.ع

بیروڕا