کوردستانی
حاكم قادر: بەهۆی سیاسەتی هەڵەوە خەریكە دامەزراوە و دەستكەوتەكانمان دەخەینە مەترسییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایگەیاند "بەهۆی ھەندێ سیاسەتی ھەڵەوە خەریکە دامەزراوە یاساییەکانمان و دەستكەوتەكانمان دەخەینە مەترسیەوە" و جەختیشیكردەوە، هەر هەوڵێک بۆ لەباربردنی قەوارەی هەرێم و لاوازكردنی بدرێت رەتیدەكەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئایاری 2023 لە سەردانێكیدا بۆ گوندەكانی ھەڵەدن، یاخسەمەر، مالومە و ناحیەی گاپیڵۆن، حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی تێكۆشان و خەباتی گوندنیشینان و جوتیارانی كوردستانی بهرزنرخاند له بهشداریی و هاوكاریكردنی پێشمهرگه و شۆڕشه یهك لهدوای یهكهكانی كورد".
هاوكات لە پەراوێزدا سەبارەت بەو گرژییەكانی ئەمدواییەی لە هەرێم هەیە حاکم قادر ئاماژەی بەوەكرد "هەرێمی کوردستان بەرهەمی خەبات و شۆڕش و قوربانیدانی گەلی کوردستانە و قەوارەیەکی دەستوورییە کە لەلایەن زۆرینەی خەڵکی عیراقەوە دەنگی بۆدراوە، هەربۆیە هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردن و لەناوبردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان رەتدەکەینەوە".
باسی لەوەشكرد "هاوپەیمانان و دۆستەكانمان بەردەوام داوای یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە و سەرجەم هێزە ئەمنییەکانمان لێدەکەن، بەڵام بەداخەوە ئێمە تازەبەتازە خەریکین دامەزراوەکانمان كەرت ئەكەین و بەهۆی ھەندێ سیاسەتی ھەڵەوە خەریکە دامەزراوە یاساییەکانمان و دەستكەوتەكانمان دەخەینە مەترسییەوە و ھەرێمی كوردستان توشی قەیرانێكی گەورەتر دەكەین".
ژ.ع

بیروڕا