کوردستانی

بڕی 116 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی گوندێك دابیندەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕی 116 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی گوندێك دابیندەكرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی بڕی 116 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی رووناككردنەوەی گوندێك دابیندەكات.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئایاری 2023 بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەى پرۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتییەكە و بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سه‌یدصادق گوندێكی پێنوێن رووناكدەكرێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەی داهاتی 8%ی کارەبا بە بڕى زیاتر لە 116 ملیۆن دینار لە ناوچەی پێنجوێن جێبەجێدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكەی كارەبای سلێمانی، پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ گه‌یاندنی كاره‌با بۆ گوندی زه‌نگیده‌ر له‌ پێنجوێن، كۆی بودجه‌كه‌شی بریتییه‌ له ‌116,392,800 (سه‌دو شازده‌ ملیۆن و سێ سه‌دو نه‌وه‌د و دوو هه‌زارو هه‌شت سه‌د دینار)ی عیراقی.

ئەوەش هاتووە، پرۆژەكە له‌لایه‌ن كۆمپانیای ژیكاڵ جێبه‌جێده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 120 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واوبكرێت.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan