کوردستانی
45 تۆن برنجی بایەعی كە لۆگۆی براندێكی جیهانیی لەسەربوو، دەستیبەسەرداگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تیمەكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر دەستیان بەسەر 45 تۆن برنجی بایەعیدا گرتووە و لەوبارەیەوە راگەیەندراوێك بڵاوكرایەوە.
لە هەژماری فەرمیی ئاسایشی هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئایاری 2023 بڵاوكرایەوە، تیمەكانیان توانیویانە دەست بەسەر 45 تۆن برنجی بایەعیدا بگرن كە بە گرانتر لەناو بازاڕدا ساغدەكرانەوە.
لەوبارەیەوە لە راگەیەندراوەكەی ئاسایشی هەولێر هاتووە، برنجه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه هێمای بازرگانیی گونیەكانیان بۆ براندێكی بەناوبانگی برنج گۆڕدرابوو.
ئاماژە بەوەشكرواە "برنجەکان بە هەماهەنگیی لەگەڵ لیژنەی چاودێریی بازرگانی رەوانەی كارگەی ئالیك كراون بۆ لەناوبردنیان و گۆڕینیان بۆئالیک".
ئەوەش له‌كاتێكدایه، پێشار راگەیەندرابوو بڕیاره ئه‌م مانگه له به‌شه بایه‌عیی هاوڵاتیاندا دوو جۆر برنجی تایله‌ندی و ئه‌مەریكی دابەشبكرێت.
ژ.ع
بیروڕا


