کوردستانی
تێرۆریستێكی داواكراو لە پارێزگایەكی هەرێم دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داواکراوی راگەیاند كە پاش لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا رادەستی هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی ناوەند دەكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئایاری 2023 رایگەیاند، تیرۆریستێکی داواكراوی دەستگیركردووە، كە ئەنجامی رێكخراوی تێكدەری داعشە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی و بەدواداچوون، بەهاوکاریی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، زانیاریی بەدەستهات لەسەر تێرۆریستێکی داعش کە داواکراوە لە دادگای ئەنبار و بەمەبەستی خۆحەشاردان روویکردووەتە سنووری پارێزگای هەڵەبجە".
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای چاودێریکردن و ئاشکراکردنی شوێنی مانەوەی، شەوی 29 ی ئایاری 2023 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور تۆمەتبار (ح، ک، أ) دەستگیرکرا و پاش لێکۆڵینەوە رادەستی دادگای ئەنبار دەکرێتەوە.
ژ.ع

بیروڕا