کوردستانی
هەر کاسبکارێک دەنگی بڵندگۆکەی بەرزبکاتەوە سزادەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە بڕیارێك لەلایەن قائیمقامییەتی قەزای رانیەوە، هەر كاسبكارێك دەنگی بڵندگۆكەی بەرزبكاتەوە سزادەدرێت.
قائیمقامیەتی قەزای رانیە ئەمشەو چوارشەممە 31ی ئایاری 2023 رایگەیاند، بەکارهێنانی بڵنگۆی دەنگبەرز بە تایبەت لە شەوان و بەیانیانی زوودا لەلایەن کاسبکارانەوە قەدەغەیە، بەپێچەوانەوە دەستبەسەر بڵندگۆکەیاندا دەگیرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە وەك قائیمقامییەت "داوا لەو کاسبکارانە دهكهن كە دەنگی بڵندگۆکانیان بووەتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان كە بۆ مەبەستی ساغکردنەوەی کاڵاکانیان بەکاری دەهێنن، پێویستە لە کاتەکانی درەنگانی شەو و بەیانیان زوو دەنگی بڵندگۆکانیان نزم بێت و کاتەکانیان گونجاو بێت".
بەپێی راگەیەندراوەكە، هەر كاسبكارێك پێچەوانەی ئەو بڕیارە بجووڵێتەوە ناچاردەبن دەستبەسەر بڵندگۆکاندا بگرن و ئەوەش لەپێناو فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ هاوڵاتییان و رەخساندنی ژینگەیەکی هێمن بۆ خوێندکارانە.
ژ.ع

بیروڕا