کوردستانی

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ یەکێتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ یەکێتی
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت "بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم".

ئاماژە بەوەش دەکات "هیوادارم لەم بارودۆخەدا، گشت هێزە سیاسیەکان، پێکەوە کار بکەن و هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتیمان، بکەن بە ڕێرەوی کاری ئێستا و داهاتوویان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan