کوردستانی

لە یادی دامەزراندنی یەكێتیدا، پارتی چەند داوكارییەك ئاراستەی حزبەكە دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە یادی دامەزراندنی یەكێتیدا، پارتی چەند داوكارییەك ئاراستەی حزبەكە دەكات
مەودا میدیا-

لە پەیامێكی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پارتی هەندێك داوكاریی لە یەكێتی دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی حوزەیرانی 2023 مەكتەبی سیاسی پارتی لە پەیامێكیدا بۆ یەكێتی بڵاویكردووەتەوە "بەبۆنەی  48 ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و هیوای بەردەوامیی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین".

لە چوارچێوەی پەیامەكەدا، مەكتەبی سیاسی پارتی نووسیویەتی "لەو دەرفەتەدا جەختدەکەینەوە لەسەر هەماهەنگیی و تەباییی و دۆستایەتیی تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ رووبەرووبوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناغی ئێستامان و داکۆکیکردن لە مافەکانی هاوڵاتییان و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستکەوتەکانمان".

ئاماژە بەوەشكراوە "جەخیش لە پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستیی سیاسیی لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتییانی کوردستان و چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەكەینەوە بۆ بەهێزترکردنی پایەکانی دیموکراسی".

ئەمڕۆ 1ی حوزەیران یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانە و ئەو داواكارییانەی مەكتەبی سیاسیی پارتی لەكاتێكدایە، لەمدواییەدا گرژیی نێوان حزبە سیاسییەكانی هەرێم بەتایبەت دوو حزبی دەسەڵات هەیە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan