کوردستانی

پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی حوزەیران و سبەینێ هەینی 2ی حوزەیرانی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 21 بۆ 36 پلە دەبن.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ هەینی ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 22  بۆ 37 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan