کوردستانی

ماوەی لێخۆشبوون لە كرێی بەستنی پێوەری ئاو درێژدەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی لێخۆشبوون لە كرێی بەستنی پێوەری ئاو درێژدەكرێتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار رایگەیاند، رێژەی بەستنی پێوەری ئاو لە بەرزبوونەوەدایە و ماوەی لێخۆشبوون لە كرێی بەستنی پێوەرەكە درێژدەكرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی حوزەیرانی 2023 وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار بڵاویكردەوە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی ئەو هاوبەشانەی كە پێوەری ئاویان نەبەستووە، بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە بەشێكی زۆری كرێی بەستنی پێوەری ئاو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستا رێژەی بەستنی پێوەری ئاو لەلایەن هاوبەشانەوە گەیشتووەتە 82% ، بڕیاری لێخۆشبوون لە بەشێكی كرێی بەستنی پێوەرەكە هەتا رێكەوتی 21ی حوزەیرانی 2023 بەردەوامدەبێت.

بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی شارەوانی، کرێی بەستنی پێوەر لە سەنتەری پارێزگەکان بۆ 20 هەزار دینار داشكێندراوە و لە  قەزا و ناحیە و کۆمەڵگەکان و ئەو شوێنانەی كە پێویستە پیوەری لێ ببەسترێت بۆ 10 هەزار دینار داشكێنراوە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتدا ئەوەش هاتووە، فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو داوا لەو هاوبەشانەی ئاو دەكەن كە پێوەریان نییە، هەتا دەرفەت ماوە سەردانیان بكەن و مامەڵەی لێخۆشبوون لە كرێی بەستنی پێوەر بكەن.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan