کوردستانی

كارەبای سلێمانی: موەلیدەی ئەهلی نامێنێت و كارەبا دەبێتە پریپەید

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارەبای سلێمانی: موەلیدەی ئەهلی نامێنێت و كارەبا دەبێتە پریپەید
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەى پریپەید بۆ دوکانەکانى ناو بازاڕى سلێمانى دەستیپێکردووە و "%50ى دوکانەکان ئامێرى کارتى کارەبایان وەرگرتووە".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی حوزەیرانی 2023 بڵاویكردەوەر"ماوەى چەند رۆژێکە لە ناو بازاڕى سلێمانى دەستکراوە بە جێبەجێکردنى پرۆژەى پریپەید (بەکارت كردنی) کارەباى زۆنى یەکەمى ناوبازاڕى سلێمانى".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو زۆنە دەکەوێتە سەنتەرى ناو بازاڕ و لە فلکەى مامەڕیشە دەستپێدەکات هەتا دەگاتە فولکەى دەستەکە و پاشان شەقامى قەنات هەتا نەخۆشخانەى عەلى کەمال، پاشان دێتە خوارەوە بۆ خوار فولکەى خانەقا لاى تایەفرۆشەکان پاشان دووبارە هەتا فولکەى مامەڕیشە، واتە کۆى ئەو بازاڕو دوکانانە دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی كارەبای سلێمانی "لە سەرەتای دەستپێكردنی پرۆژەكە ئامێرى CIU دەدرێت بە خاوەن دوکانەکان بۆ پڕکردنەوەى باڵانسى کارەبا و زانینى هەر زانیارییەکى دیکەى پێویست".

راشگەیەندراوە، بەپێى ئەو پلانەى دانراوە، لەو زۆنەى ناو بازاڕ کە کارەباکەیان دەبێت بە پریپەید، کارەبایان دەبێت بە بەردەوام و لەمڕۆوە موەلیدەیان نامێنێت".

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan