کوردستانی

دووبارە شەنگال بۆردوومان کرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دووبارە شەنگال بۆردوومان کرایەوە
مەودا میدیا -
 
بەپێی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ماڵێکی نزیک مەزارگەی پیرهەسنی لە سەنتەری قەزای شنگال بۆردوومانکرد.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی حوزەیرانی 2023 ماڵێک لە نزیک مەزارگەی پیرهەرسن لە سەنتەری قەزای شنگال لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومانکرا.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا زەرەرە گیانی و مادییەکان بەفەرمیی نەخراوەتەڕوو و بەپێی ئەو وێنانەبێت کە دەست مەودا میدیا گەیشتووە، زیانی مادی بەر ماڵەکە گەیشتووە.
 
ئەمە لە کاتێکدایە، لە رۆژی 16ی ئایاری ئەمساڵ بەهەمان شێوە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا گوندێکی سنووری ناحیەی خانەسۆریان لە قەزای شنگال بۆردوومان کردوو بەوهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan