کوردستانی

%40ی منداڵانی ئیشکەری سەرشەقام، رووبەڕووی تووندوتیژی دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


%40ی منداڵانی ئیشکەری سەرشەقام، رووبەڕووی تووندوتیژی دەبنەوە
مەودا میدیا -
 
بەپێی توێژینەوەیەکی کۆمەڵایەتیی کە لە پەرێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی لەسەر شەقام کاردەکەن رووبەڕووی تووندوتیژی بوونەتەوە.
 
هاوڕێ محەمەد، توێژەری کۆمەڵایەتیی رایگەیاند "دوای ئەنجامدانی توێژینەوەیەک لە پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی لەسەر ئەو منداڵانەی کە لەسەر شەقامەکان کاردەکەن دەرکەوتووە زۆربەیان بەهۆی خراپی باری گوزەرانیانەوە هاتوونەتە سەر شەقام".
 
باسی لەوەشکردووە "لە %40ی ئەو منداڵانەی لەسەر شەقام کار دەکەن رووبەڕووی تووندوتیژی جەستەیی و زارەکی و دەروونی بوونەتەوە و هەندێکیشیان توشی گێچەڵی سێکسی بووەتەوە".
 
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی منداڵانە و لەناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر منداڵان دەبینرێت کە کار دەکەن و بژێوی ژیانی خێزانێک دابیندەکەن.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan