کوردستانی
تەقەکەرێکی تیک تۆک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت تیمەکانمان توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن کە تەقەت کردووە و ڤیدیۆی تەقەکردنەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک بڵاوکردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "ئەوکەسانەی کە دەبنە هۆی بێزارکردنی هاونیشتیمانییان و دیاردەی تەقەکردن لەتۆڕەکۆمەلایەتییەکان بڵاودەکەنەوە و سەرپێچیی یاسا دەکەن، لەلایەن تیمەكانمانەوە دەستگیردەکرێن".
باسی لەوەشکردووە "دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر کەسێکمان دەستگیرکرد کە لە دەوروبەری شاری هەولێر تەقەی کردووە و ڤیدیۆی ساتی تەقەکردنەکەی بڵاوکردبووەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئێمە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەین و هەر کەسێکیش چەکی بێ مۆلەتی لابێت و تەقەبکات و گرتەڤیدۆیەکانی لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان بلاو بکاتەوە ،لەلایەن هێزەکانماوە دەستگیر دەکرێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


