کوردستانی
سلێمانی زۆرترین گەنمی لەسەر ئاستی عیراق لێوەرگیراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایدەگەیەنێت لە پارێزگای سلێمانی 160 هەزار تەن گەنم وەرگیراوە و ئەو بڕەش زۆرتین رێژەی گەنمی وەرگیراوە لەناو هەموو پارێزگاکاندا.
ئەمڕۆ حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی عیراق رایگەیاند "رێژەی بەرهەمهێنانی گەنم لە سەرانسەری عیراقدا دوو ملیۆن تەنی تێپەڕاندووە و زۆرترین رێژەی گەنمی بەرهەمهاتووش لە پارێزگای واست بووە کە 430 هەزار تەن بووە".
باسی لەوەشکردووە "کەمترین رێژەی بەرهەمی گەنمیش لە پارێزگای بەسرە بووە و هەرێمی کوردستانیش لە لوتکەی بەرهەمهێنانی گەنمدایە لە ئێستادا".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەموو پارێزگاکانی عیراق بەشداربوون لە بەبازاڕکردنی دانەوێڵە و لە پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا و سەڵاحەدینیش زۆرترین بەرهەمهێنانی گەنمی تێداکراوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


