کوردستانی
زۆرترین رێژەی باران لەکوێ باریوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی سلێمانی کۆی گشتیی بارانبارین رایدەگەیەنێت و زۆرترین رێژەی بارانیش لە سنووری بەرزنجەیە کە هەزار و 249 ملیمەتری تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لیستێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا كۆی گشتیی بارانی ئهمساڵ تاوەكو ئەمڕۆ له وێستگهكانی سنووری بهڕێوهبهرایهتییان و ههندێک وێستگهی سهر به بهڕێوهبهرایهتیی كشتوكاڵ راگهیاندووه.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای بەرزنجە، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ناوچەی قەرەداغبووە بە هەزار و 153 ملیمەتر و کەمترین رێژەش لە ناوچەی کەلار بووە کە 298 ملیمەتر باران باریوە ".
ئەمەش لەکاتێکدایە لە رۆژانی پێشوودا کەشناسانی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند کە رۆژانی 19 و 20 و 21ی مانگی ئایار شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم بەتایبەتیی و عیراق بەگشتیی دەکات و لەو سێ رۆژەدا بڕێکی زۆری باران لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان باری.
بیروڕا


