کوردستانی
شەڕەتەقەی نێوان خێزانێك برینداربوونی سێ برای لێدەكەوێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە گەڕەكی نەورۆزی قەزای كفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان درەنگانی شەوی رابردوو شەڕەتەقە لەنێوان خێزانێك روودەدات و سەرەنجام سێ برا بە گوللـە برینداردەبن.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان درەنگانی شەوی رابردوو رایگەیاند، لە قەزای کفری بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە شەڕەتەقە لەنێوان خێزانێک دروستبووە و دوو برا لە گەڵ دووبرای دیكە ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ناكۆكییەكە شەڕەتەقە دروستبووە و تەقەیان لەیەک کردووە لەئەنجامدا سێ کەسیان بەفیشەک برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی گەرمیان، لە نەخۆشخانەی قەزاکە چارەسەری پێویست بۆبریندارەکان کراوە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی قەزای کەلار کراون.
هاوكات پۆلیسی قەزای کفری چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 / 31 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەر چوار تۆمەتبار کەبرای یەکدین دەرچووە.
ژ.ع
بیروڕا


