کوردستانی
لێخوڕی ماتۆڕسكیلێك گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر رێگەی کەلار-خانەقین، لەئەنجامی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستدا.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 2ی حوزەیرانی 2023 نزیک گوندی سەوزبڵاخ رووداوەكە روویداوە و لەئەنجامی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری شێڤرۆلێت ئیکۆنێکس، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بەسەختی برینداربوو.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی قەزای خانەقین، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكە گیانیلەدەستدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 2005ەو، دانیشتووی گوندی مێخاسی سەربەقەزای خانەقینە، لەئێستاشدا لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە.
ژ.ع

بیروڕا