کوردستانی

ئاسایشی هەولێر لەبارەی رووداوەکەی دوێنێ شەو ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئاسایشی هەولێر لەبارەی رووداوەکەی دوێنێ شەو ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا-

لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردوو لە هەولێر و برینداربوونی چوار کارمەندی ئاسیش، ئاسایشی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە. 

لە راگەیەندراوەکەدا درەنگانی شەوی رابردوو بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر روونیکردووەتەوە "هاونیشتمانیانی خۆشەویستی شاری هەولێر دڵنیادەکەینەوە، ئەو هەواڵانەی  لە چەند کەناڵێکی راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە برینداربوونی چوار کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دوورن لەڕاستییەوە".

راشیگەیاندووە، هیچ کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان  بریندارنەکراوە و هەر زانیارییەک بە شێوەی فەرمیی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بۆ هاونیشتمانیانی بڵاودەکەینەوە.

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "لێرەوە رایدەگەیەنین بە مافی خۆمانی دەزانین سکاڵای یاسایی لەسەر هەر کەناڵ و دەزگایەکی راگەیاندن تۆماربکەین و رووبەڕووی یاسایان بکەینەوە کە هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە شەوی رابردوو دەزگاكانی راگەیاندن لە هەرێم بڵاویانكردەوە، لە هەولێر لە رووداوێكی تەقەكردندا چوار كارمەندی ئاسایش لە هەولێر برینداكراون.

ژ.ع 
Qaiwan
Qaiwan