کوردستانی

حەوت كەس بوونە قوربانیی رووداوێكی هاتووچۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت كەس بوونە قوربانیی رووداوێكی هاتووچۆ
مەودا میدیا-

لە ناحیەیەكی سنووری كەركوك بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە، دوو كەس گیانیانلەدەستدا و پێنج كەسی دیكە برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان، لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی نێوان ناحیەی لەیلان و گوندی تەپەلوو لە سنووری كەركوك، باوك و كوڕێك گیانیانلەدەستداوە.

سەرچاوەكانی زانیاریی بۆ مەودا میدیا ئاشكرایانكردووە، پێنج کەسی دیكەش لەو رووداوەدا برینداربوون.
 
ژ.ع


Qaiwan
Qaiwan