کوردستانی

لە دوو رووداوی جیاوازدا لە هەولێر دوو ئۆتۆمبێل سووتان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دوو رووداوی جیاوازدا لە هەولێر دوو ئۆتۆمبێل سووتان
مەودا میدیا-

لەسەر رێگەی كەسنەزان لە رووداوێكدا ئۆتۆمبێلێك گڕیگرت و بەتەواوی سووتا، لە قەزای خەباتیش لەنێو حەوشەی ماڵێكدا ئۆتۆمبێلێك گڕیگرت.

دوانیوەڕی ئەمڕۆ هەینی لە قەزای خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر، ئۆتۆمبێلێك لەناو حەوشەی ماڵێكدا گڕیگرت، لە هەمانكاتیشدا لەسەر رێگەی كەسنەزان سەر بە هەمان پارێزگا ئۆتۆمبێلێكی دیكە گڕیگرت و بەتەواوی سووتا.

لە گرتە ڤیدیۆییەكاندا دەردەكەوێت، هێزەكانی ئاگركوژێنەوە لە شوێنی رووداوەكە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگری ئۆتۆمبێلەكەی كەسنەزانن، سەبارەت بە رووداوەكەی قەزای خەباتیش كە بەپێی زانیارییەكان ماڵەكەش بەهۆیەوە گڕیگرتووە هیچ زانیارییەكی ئەوتۆ ئاشكرا نەكراوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە