کوردستانی

هێزەكانی ئێران بە گوللـە زیاتر لە 25 كورد دەپێكن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزەكانی ئێران بە گوللـە زیاتر لە 25 كورد دەپێكن
مەودا میدیا-

رێكخراوەكانی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایانكرد، لەئاكامی رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران و هاونیشتیمانییانی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان، 25 كەس بە گوللـە برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینی هەواڵەكە بڵاوكراوەتەوە و ئاژانسی هەواڵیی فرانس پرێس رایگەیاندووە "ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە دوای ئەوەی گەنجێكی كورد بەناوی (بامشاد سولەیمانخانی) كە تەمەنی 21 ساڵ بووە گیانیلەدەستداوە، خەڵكی پارێزگای ئیلام-ی رۆژهەڵاتی كوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە".

ئەو گەنجە كوردە تەنها چەند رۆژێك پاش ئازادكردنی لە زیندانەكانی ئێران گیانیسپاردووە و بەوهۆیەوە خەڵكی ناوچە كوردییەكان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، بەڵام هێزەكانی وڵاتەكە بە گوللـە رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە.

هاوكات رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردووە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە ئیلام، 25 كەس برینداربوون، وێنەی بریندارەكانیشی بڵاوكردووەتەوە.

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد