کوردستانی

یەکەم رۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم رۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد
مەودا میدیا - 
 
وەزیری پەروەردە رایدەگەیەنێت یەکەم رۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و بۆ ئەوەی دادپەروەریی بەدیبێت، پێویستە تەواوی رێکارەکانی پشکنین ئەنجامبدرێت.
 
ئەمڕۆ شەممە 3ی حوزەیرانی 2023 یەکەم رۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەییە و ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند " پێویستە لەماڵەوە و لە هۆڵی تاقیکردنەوەکان کەشێکی ئەرێنی و گونجاو بۆ قوتابییان و خوێندکاران فەراهەم بکرێت و تەواوی رێکارەکانی پشکنین ئەنجام بدرێت  و رێنماییەکان جێبەجێبکرێن، بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدی بێت".
 
باسی لەوەشکردووە "کۆی گشتیی ئەو قوتابییانەی کە مافی بەشداریی کردنیان هەیە لە تاقیکردنەوەکاندا بریتییە لە 117،364 خوێندکار و لەو رێژەیەش 75,239 خوێندکاریان لە بەشی زانستین و 39,113 خوێندکاریان بەشی وێژەیین و  3,012 خوێندکاریشیان لە بەشە پیشەییەکانەوە بەشدارن لە تاقیکردنەوەکاندا".

کەمێک لەمەوبەر، دڵشاد عومەر، بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە رۆژانی داهاتوودا بەهۆی تاقیکردنەوەکانەوە، هێڵەکانی ئینتەرنێت لە سەرجەم کۆمپانیاکان لە کاتژمێر شەشی بەیانییەوە تاوەکو هەشت و نیو دەبڕدرێت".
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan