گێتی
بڕیارە لە سوید تەورات و ئینجیل بسووتێندرێت و ئیسرائیل هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حكومەتی سوید رایگەیاند، داواكاریی كەسێكی پەسەندكردووە تایبەت بە سووتاندنی پەڕاوی پیرۆزی كریستیان و جووەكان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە وڵاتەكەدا، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە.
دوای ئەوەی دوو هەفتە لەمەوبەر كەسێك داواكاریی پێشكەش بە پۆلیسی سوید كرد بۆ سووتاندنی تەورات و ئینجیل لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل، سوید ئەو داواكارییەی پەسەندكردووە و بڕیارە سبەینێ شەممە 15ی تەمموزی 2023 ئەو كارە ئەنجامبدرێت.
ئەو كەسەی داواكارییەكەی پێشكەشكردووە پیاوێكە و بە پۆلیسی وڵاتەكەی راگەیاندووە "هاوشێوەی سووتاندنی قورئان كە لە ماوەی رابردوو ئەنجامدرا، ئەویش دەیەوێت وەك ئازادیی رادەربڕین ئەو كارە ئەنجامبدات".
بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بەو بڕیارە داوایان لە سوید كردووە لە بڕیارەكەی پاشگەزبێتەوە و ئیساك هێرزۆگ لە وتەیەكدا وتی "وەك سەرۆكی ئیسرائیل سەركۆنەی سووتاندنی قورئان دەكەم كە پیرۆزە لای موسوڵمانان و ئێستاش دڵشكاوم كە هەمان چارەنووس چاوەڕێی تەورات دەكات، پەرتووكی پیرۆزی جووەكان".
لەلایەكی دیكەوە هەریەك لە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و حاخامی گەورەی ئەو وڵاتە داوایان لە پادشای سوید كرد رێگری لەو بڕیارە بكات و رێگەنەدات تەورات بسووتێندرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە یەكەمین رۆژی جەژنی قوربان مانگی رابردوو، هاوڵاتییەكی سویدیی بەنەژاد عیراقی لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆكهۆڵم بە پشتیوانیی پۆلیسی وڵاتەكە پەرتوكی پیرۆزی موسوڵمانانی سووتاند.
ژ.ع