گێتی

ئەو كەسەی قورئانی سووتاند جارێكی دیكە هەمان كار ئەنجامدەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو كەسەی قورئانی سووتاند جارێكی دیكە هەمان كار ئەنجامدەداتەوە
مەودا میدیا-

جارێکی دیکە ئەو بەنەژاد عیراقییەی لە سوید قورئانی سووتاند، لە پلانیدایە کۆپییەکی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عیراق پێكەوە بسوتێنێت.

سەلوان مۆمیکا، ئەو هاوڵاتییە سویدییە بەنەژاد عیراقییەی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان كۆپییەكی قورئانی سووتاند، بڕیاریداوە پێنجشەممەی داهاتوو بۆ دووەمجار کۆپییەکی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عیراق بسووتێنێت.

مۆمیكا راشیگەیاندووە، مۆڵەتی لە پۆلیسی وەرگرتووە بۆ سووتاندنی کۆپییەکی قورئان و ئاڵای عێراق لە میانی کۆبوونەوەیەکی بچووکدا لەبەردەم باڵیۆزخانەی عیراق لە ستۆکهۆڵم.

ئاژانسی هەواڵیی فرانس پرێس لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، دوو کەس بەنیازن نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە لەبەردەم باڵیۆزخانەی عیراق کۆببنەوە و مۆڵەتیان لە پۆلیسی سوید وەرگرتووە بۆ ئەو كارە.

لە بەرامبەردا پۆلیسی سوید دووپاتیکردەوە، ئەو مۆڵەتە لەسەر بنەمای داوایەکی فەرمیی بۆ سووتاندنی کتێبی ئایینی نەدراوە، بەڵکو لەسەر بنەمای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی گشتییە کە لەو ماوەیەدا "بۆچوونی جیاواز" دەردەبڕدرێت، بەپێی ئەو مافە دەستوورییە بۆ ئازادی گردبوونەوە دراوە مۆڵەتیان پێدراوە.

وتەبێژی پۆلیسی سوید وتیشیی "ئەوە بەو مانایە نایەت رازین بەوەی لەو چالاكییەدا روودەدات".

ئەوەش لەكاتێكدایە 28ی حوزەیرانی ئەمساڵ سەلوان مۆمیکا كە پەنابەرێکی عیراقییە لە سوید، بەرەبەیانی جەژنی قوربان لەبەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵم، لاپەڕەکانی کۆپییەکی قورئانی سووتاند.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان