گێتی

زریانی دانیاڵ زیاتر لە 5000 هاوڵاتیی لیبیا دەكاتە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


زریانی دانیاڵ زیاتر لە 5000 هاوڵاتیی لیبیا دەكاتە قوربانی
مەودا میدیا-

لە شاری دێرنای لیبیا، گەردەلوولێكی بەهێز و لافاو بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 5000 هاوڵاتی و هەزارانی دیكەش ونبوون و چارەنووسیان نادیارە.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئەیلوولی 2023 وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی لیبیا رایگەیاند "ژمارەی گیانلەدەستدات بە گەردەلوولەكەی ئەمدواییە لە دێرنا گەیشتووەتە پێنج هەزار و 200 كەس".

نەبوونی ئامێری پێشكەوتوو بۆ ئاگاداركردنەوەی هاوڵاتییان لە زریانەكە بووەتە هۆی زیانگەیاندنی زیاتر و وتەبێژەكەی حكومەتی لیبیاش دەڵێت "لەگەڵ لایەنە تەندروستكارەكاندا لەسەر هێڵن بۆ گەڕان بەدوای ونبوواندا".

بەیانیی ئەمڕۆ یەكەكانی فریاكەوتنی خێرا لە لیبیا وەك ئاماری سەرەتایی 2 هەزار و 300 گیانلەدەستدان و زیاتر لە پێنج هەزار بێسەروشوێنیان راگەیاند، بەڕێوەبەری یەكەكانی فریاكەوتنیش وتی "ناوی 11 هەزار كەس لە گیانلەدەستدان و ونبووان تۆماركراوە".

لیبیا بەهۆی بەردەوامیی ناكۆكییە سیاسی و چەكدارییەكانەوە لەرووی ئابوورییەوە داڕماوە و هاوڵاتییانی لەژێر بارودۆخێكی سەختدان، زریانی دانیاڵیش دۆخەكەی بۆ هاوڵاتییانی سەختتركردووە.

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان