کوردستانی

هۆكاری پەككەوتنی دەنگدان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئاشكرادەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكاری پەككەوتنی دەنگدان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئاشكرادەكرێت
مەودا میدیا- رۆژ عەدنان

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، دانیشتنی تایبەت بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هەڵوەشاوەتەوە، هۆكارەكەشی بۆ مەودا ئاشكراكرد.

پاش دوو جار دواخستنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عیراق، ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بەو بابەتە هەڵوەشایەوە و پەرلەمان كۆنەبووەوە.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، لەوبارەیەوە و تایبەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمان و دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق لەبارەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هەڵوەشاوەتەوە و رێگریی كراوە لە ئەنجامدانی".

ئاماژەی بەوەشكرد، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق هۆكاری پەككەوتنی دەنگدان بووە بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.

لەماوەی كەمتر لە دوو هەفتەدا پەرلەمانی عیراق لەمیانی دانیشتی بۆ دەنگدان لەسەر ژمارەیەك پرۆژەیاسا، دەنگدانی لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخست و دانیشتنی پەرمانی  بەوهۆیەوە دواخست.



Qaiwan
Qaiwan