گێتی

ڤایرۆسی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ هیندستان ده‌هه‌ژێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤایرۆسی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ هیندستان ده‌هه‌ژێنێت
مه‌ودا میدیا -

سایتی یۆرۆنیوز بڵاویكرده‌وه‌، مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسێك كه‌ له‌ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، ترسێكی به‌رچاوی له‌ هیندستان بڵاوكردۆته‌وه‌ و له‌هه‌ندێك شوێن ناوه‌نده‌ گشتییه‌كان داخراون. 

سایتی یۆرونیوز له‌ راپۆرتێكدا روونیكردووه‌ته‌وه‌، ڤایرۆسه‌كه‌ به‌ نیپا ناسراوه‌ و له‌ ناوچه‌كانی باشوری هیندستان بڵاوبۆته‌وه‌ و هه‌شت گوند رێوشوێنیان گرتۆته‌به‌ر و 700 كه‌سیش نێردراونه‌ته‌ تاقیگه‌كانی پشكنین. 

ڤایرۆسه‌كه‌ هاوبه‌شه‌ له‌نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا وزانایان پێیانوایه‌ كه‌ ده‌كرێت ماوه‌ی هه‌زاران ساڵ بێت كه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ رێگه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه‌ بڵاوبووبێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ كاریگه‌ریی زیاتر بێت.

ڤایرۆسی نیپا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 1998 له‌رێگه‌ی به‌رازه‌وه‌ له‌ وڵاتانی مالیزیا و سه‌نگاپوره‌ ناسێنرا كه‌ 300 كه‌سی تووش كرد و له‌و رێژه‌یه‌ش 100 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستدا. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان