گێتی

گرژیی به‌رده‌وامه‌.. ئیسرائیل: ده‌یبه‌ینه‌وه‌ .. فه‌ڵه‌ستین: سه‌رده‌كه‌وین

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرژیی به‌رده‌وامه‌.. ئیسرائیل: ده‌یبه‌ینه‌وه‌ .. فه‌ڵه‌ستین: سه‌رده‌كه‌وین
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و گرژیی سه‌ربازیی له‌نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، به‌رپرسانی باڵای هه‌ردوولا ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ مافی خۆیانه‌ به‌رگریی بكه‌ن و سه‌ركه‌وتنیش به‌ده‌ستده‌هێنن.
 
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: ئیسرائیل  له‌ حاڵه‌تێكی سه‌ربازییدا نییه‌، به‌ڵكو له‌ جه‌نگدایه‌ و به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌رده‌كه‌وین. 

هاوكات مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین پاش  هێرشی موشه‌كیی بۆ سه‌ر ئیسرائیل، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند: فه‌ڵه‌ستین مافی خۆیه‌تی به‌رگریی له‌خۆی به‌رامبه‌ر به‌ داگیركه‌ران. 
 
ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاشكرایكرد" كه‌ 5000 موشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه‌، به‌ڵام سوپای ئیسرائیل روونیكرده‌وه‌: ئه‌وه‌ زانیارییه‌كی راست نییه‌، به‌ڵكو ژمارەی مووشەکەكان بریتین له‌ 2500 موشه‌ك، كه‌ ئاراسته‌مان كراون.
 
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلیش دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌: ئێمه‌ له‌ حاڵه‌تی شه‌ڕداین و ده‌بێت ئیسرائیلییه‌كان پابه‌ندی فه‌رمانه‌كان بن.

رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرانۆت، كه‌ له‌ ئیسرائیل بڵاوده‌بێته‌وه‌، ئاشكرای كرد، یائیر نه‌تانیاهۆ، یان نه‌تانیاهۆی كوڕ، كوڕی بونیامین نه‌تانیاهۆ، داوای له‌ ئه‌مریكا كردووه‌ مافی مانه‌وه‌ی پێبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌مریكا بژی، وه‌ هاوكات ترسی هه‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئیداره‌ی بایدن داواكارییه‌كه‌ی قه‌بوڵ نه‌كات، چونكه‌ دژی بنه‌ماڵه‌ی نه‌تانیاهۆیه‌.
 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان