گێتی

شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌... فڕۆكه‌خانه‌كان گه‌شته‌كانیان راده‌گرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌... فڕۆكه‌خانه‌كان گه‌شته‌كانیان راده‌گرن
مه‌ودا میدیا -

شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستێن پێی ناوه‌ته‌ چواره‌م رۆژه‌وه‌ و تا ئێستا  سه‌دان هه‌زار كوژراو و بریندار هه‌ن له‌نێوان هه‌ردوولادا، جگه‌ له‌ وێرانبوونی هه‌زاران باڵه‌خانه‌ی گشتیی و مه‌ده‌نیی و سه‌ربازیی، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای زیانه‌ جۆراوجۆره‌كانی، زیانی به‌بواری گه‌شتی ئاسمانییش گه‌یاندووه‌. 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان به‌ناوی یونایتید ئایرلاینز كه‌ له‌ساڵی 1927ه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا دامه‌زراوه‌، گه‌شته‌كانی بۆ سه‌رزه‌مینی ئیسرائیل راگرت، تا كاتێك كه‌ دۆخه‌كه‌ هێور ده‌بێته‌وه‌.

 ئه‌و كۆمپانیایه‌ هاوكات داوای له‌چه‌ندین كۆمپانیای تری فڕۆكه‌وانی كرد، گه‌شته‌كانیان بۆ سه‌رزه‌مینی ئیسرائیل رابگرن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان