کوردستانی
بارانێكی زۆر ده‌بارێت و هۆشداریده‌درێت.. داوا له حكومه‌ت ده‌درێت پشوو رابگه‌یه‌نێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی پێشبینی شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیی، لەسبەینێ یەکشه‌ممەوە شەپۆلێکی زۆر بەهێزی باران له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسیی بۆ مه‌ودا میدیا وتی " له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران داخڵی ناوچەکانمان دەبێت درەنگانی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە بۆ رۆژی دووشەممە شەپۆلەکە قوڵدەبێتەوەو لوتکەی کاریگەریی شەپۆلەکەیە و لەزۆر شوێن مەترسیی لافاو هەیە ڕۆژی سێشەممەش بەکاریگەریی کەمتر بەردەوام دەبێ شەپۆلەکە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەهەندێك شوێن دوور نیە تا سەروی 200 ملم باران ببارێت کەمترین بڕیش تا 40 ملم پێشبینیکراوە کە بەر ناوچەکانی باشووری گەرمیان دەکەوێت.
ئه‌و كه‌شناسه داوای له لەلایەنی پەیوەندیدار و حکومه‌ت و هاوڵاتیان دەکات هەموو ئامادەکاریه‌ک بکرێت بۆ رووبەرووبونەوەی مەترسیەکانی لافاو بۆ ئەوەی لافاو کەمترین زیانی هه‌بێت.
وتیشی"هاوکات ئەگەری هەورە بروسکەی زۆر‌و زیادبوونی خێرایی باو تەرزە هەیە لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی هەوری دەگمەنی سۆپەر سێڵ و تۆرنادۆ و ماماماتۆس لەماوەی شەپۆلەکەدا لەناوچە جیاوازەکان، لەکۆتاییەکانی شەپۆلەکە بەهۆی دابەزینی بارستە هەوای ساردی جەمسەری باکور پلەکانی گەرما بەڕێژەی 5° تا 7 ° دادەبەزێت و لەناوچە شاخاویه کوێستانیه بەرزەکان ئەگەری بارینی بەفریش هەیە".
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسیی ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه كه پێویسته حکومەت چەند رۆژێك پشوو رابگەیەنێت بۆ سەلامەتی هەموو لایەک تایبەت بۆ رۆژی دووشەممە پشووی گشتیی بێت.