گێتی

ئه‌مه‌ریكا دژایه‌تیی خۆی بۆ ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له‌ غه‌زه‌ راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا دژایه‌تیی خۆی بۆ ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له‌ غه‌زه‌ راگه‌یاند
مه‌ودا میدیا - 

جۆن كیربی، رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كانی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیی له‌ ئاگربه‌ستیی هه‌میشه‌یی له‌ غه‌زه‌ ناكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی  غه‌زه‌ به‌شێوه‌ی كاتیی ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت. 

ئه‌و به‌رپرسه‌ دیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا روونیكردووه‌ته‌وه‌، ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی ده‌رفه‌ت به‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی نزیك له‌ ئێران ده‌دات كه‌ خۆیان رێكبخه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیی له‌ ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی ناكات. 

جۆن كیربی ده‌ڵێت: ئاگربه‌ستی كاتیی ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت تا بتوانن بارمته‌كان ئازادبكرێن، به‌ڵام ئیداره‌ی واشنتۆن له‌ئێستادا پشتیوانیی له‌ ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی ناكات. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئاماری كوژراوان له‌ غه‌زه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ 16 هه‌زار كه‌س، كه‌ 70%ی كوژراوان منداڵن. 


Qaiwan
Qaiwan