کوردستانی
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دەسپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان بڵاو کردەوە رایدەگەیەنێت خوێندنی ئەمساڵ نافەوتێت.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند "بۆ دەسپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان پلانێکی پێشنیازکراومان ئاراستەی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە و لیژنەکە پێشنیازەکە تاوتووی دەکات و بڕیار دەدات".
هەروەها لە پەیامەکەدا "دڵنیایی دەدەینە هەموو قوتابیان و خوێندکارانی کوردستان، کە ساڵی خوێندنی 2019-2020 بەهیچ شێوەیەک نافەوتێت، هەروەها پلان هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەیان".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامدا لەو کاتانەی پێویستە هەڵسەنگاندنی تەندروستی رەچاو دەکرێت".