کوردستانی
پێشمەرگەیەک کوژرا و منداڵەکەشی بریندار کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە شارۆچکەی خانەقین ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵاتییەوە پێشمەرگەیەک کوژرا و منداڵەکەشی لە رووداوەکەدا بریندار کرا.
عەمید دلێر شکور، فەرماندەی لیوای سێی هێزەکانی پێشمەگە لە خانەقین بە مەودا میدیای راگەیاند "لە شارۆچکەی خانەقین ئێوارەی ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر 7:00 ئەو پێشمەرگەیە لەگەڵ هاوڕێیەکی دیکەیدا بووە دیارە ئەو هاوڕێیەی کێشەی کۆمەڵایەتی هەبووە تەقەیان لێکراوە و بەهۆیەوە ئەو پێشمەرگەیە فیشەکی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێشمەرگەکە ناوی (بەهزاد رەئوف)ە، هەروەها هەر لە رووداوەکەدا منداڵەکەشی برینداربووە".