ئابووری

جه‌مال كۆچه‌ر: مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌كاتى خۆی ره‌وانه‌ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جه‌مال كۆچه‌ر: مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌كاتى خۆی ره‌وانه‌ ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، هه‌موو مانگێك به‌غدا له‌ كاتى خۆیدا پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات و دواناكه‌وێت.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌تا هه‌موارى یاسای بودجه‌، به‌غدا مانگانه‌ له‌كاتى خۆیدا پاره‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت".

باسى له‌وه‌شكرد "مه‌رج نییه‌ ئه‌م مانگه‌ش 618 ملیار دینار بنێرێت، ره‌نگه‌ كه‌متر یان نزیكى ئه‌و بڕه‌یه‌ ڕه‌وانه‌ بكات".

وتیشى "به‌غدا پابه‌نده‌ به‌وه‌ى مانگانه‌ پاره‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت، هه‌ر بۆیه‌ له‌ 25ى مانگ تا كۆتایی مانگ، پاره‌كه‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات".

مانگى رابردوو، كۆتایی مانگ، به‌غدا بڕى 618 ملیار دینارى خسته‌ سه‌ر حسابى هه‌رێم وه‌ك مووچه‌ى مانگى یه‌كى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.


ه،ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان