ئابووری

له‌ سلێمانى پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سلێمانى پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی نزیكەى 190 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى پارێزگاى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌ "پرۆژه‌كه‌ چەند بڕگەیەک لە خۆدەگرێت کە بریتییه‌ له‌ راکێشانى کارەبا و دانانى محەویلەیه‌ک بۆ گوندى سەردارئاوا، دەرکردنى فیدەرێکى نوێى مساعد بۆ فیدەرى 292ى وێستگەى گۆڕینى کارەباى نیشتمانى، لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى رۆژئاوا".
 
‌باس له‌وه‌شكراوه‌ "کۆى گشتى بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ نزیكه‌ى 190 ملیۆن دینار، له‌لایه‌ن كۆمپانیای زۆیا جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 75 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan