ئابووری
نرخى ماسى گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخى ماسى له بازاڕه‌كاندا گرانبوو، ماسى فرۆشێكیش ده‌ڵێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى خواست له‌سه‌ر ماسى هه‌یه له زستاندا بۆیه نرخه‌كه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه.
جه‌مال ئه‌حمه‌د، ماسیفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى ماسى ئه‌وانه‌ى له سه‌رو دووكیلۆن به شه‌ش هه‌زار دیناره، ئه‌وانه‌شى له خوار دوو كیلۆن به 4500 تا پێنج هه‌زار دیناره بۆ یه‌ك كیلۆ".
باسى له‌وه‌شكرد "پێش ماوه‌یه‌ك یه‌ك كیلۆى ماسى گه‌وره به پێنج هه‌زار دیناربوو، به‌ڵام ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له زستاندا خواست له‌سه‌ر ماسى هه‌یه و خه‌ڵك حه‌زى پێده‌كات، هه‌ركاتێكیش خواست زۆربوو نرخ به‌رزده‌بێته‌وه".
شایه‌نى باسه، هه‌رێمى كوردستان ساڵانه پێویستى به سه‌رو 15 هه‌زار ته‌ن ماسى هه‌یه، به‌رهه‌مى ناوخۆش كه‌متره له هه‌شت هه‌زار تۆن و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستى ناوخۆ په‌نا بۆ هاورده ده‌برێت.
ه،ع