ئابووری
ده‌ست به بڕینى كاره‌باى ماڵان كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى ده‌ستیكرد به بڕینى كاره‌باى ئه‌و ماڵ و شوێنانه‌ى كه به زیاده‌ڕۆیی كاره‌بایان راكێشاوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى هاتووه " چەند تیمێکی تایبەتی بڕینی سەرپێچییەکانی کارەبا و کۆکردنەوەی داهاتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، هەڵمەتێکیان بۆ بڕینی سەرپێچی سەر تۆڕەکانی کارەبا، لە ناوچەی عەزیزاوای سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان ئه‌نجامدا".
باس له‌وه‌شكراوه "لە هەڵمەتەکەدا ژمارەیەک سەرپێچی بڕدران و سزای کۆمەڵێک سەرپێچیکار درا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە ده‌كه‌ین کە هاوبەشی کارەبایان نییە تا ئێستا بەزوترین کات هاوبەشی کارەبکەن".
ه،ع