ئابووری
جارێكى تر نرخى ته‌ماته هه‌رزانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له دوو هه‌فته‌ى رابردوو، به‌هۆى قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌كردنى ته‌ماته له ئێران و توركیا بۆ هه‌رێمى كوردستان نرخى ته‌ماته گرانبوو، جارێكى تر نرخه‌كه‌ى هه‌رزانبووه‌وه.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و ته‌ماته‌ى كه ئێستا له بازاڕ هه‌یه به‌شێكى به‌رهه‌مى ناوخۆیه ماوه، به‌شێكیشى هى شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراقه".
باسى له‌وه‌شكرد" جۆرێكى ته‌ماته هه‌یه هى به‌سره‌یه كیلۆى به 500 دیناره و دوو كیلۆ به هه‌زار دیناره، جۆرێكى تر هه‌یه ئه‌ویش هى شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاسته و كیلۆى له عه‌لوه به 700 دیناره".
وتیشى "ئه‌گه‌ر هاورده‌كردنى ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه نه‌كرایه ته‌ماته له‌و نرخه‌ى ئێستا زیاتر هه‌رزانتر ده‌بوو".
ه،ع