کوردستانی

توركیا به‌هاوكارى پارتى هێرشه‌كانى له‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا به‌هاوكارى پارتى هێرشه‌كانى له‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، توركیا به‌ هاوكارى هه‌ولێر هێرشه‌كانى له‌ناو هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌ر په‌كه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ "سەردانەكانی كاربەدەستانی دەوڵەتی توركیا لە ماوەی رابردوو بۆ هەولێر و بەغدا بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی سیاسی و ئەمنی و سەربازی بووە بۆ ئۆپەراسیۆنەكانیان له‌ناو خاكى هه‌رێم".

لە دوو رۆژی رابردوو جووڵەی سوپای عێراق بۆ چەند شوێنێك لە دەڤەری بادینان بڵاوبووەتەوە، ئەو جموجۆڵانە لەچوارچێوەی جوڵەی نوێی توركیایە دژی پەكەكە بە هاوكاری بەغدا و پارتی دیموكراتی كوردستان.

پێشتر ئه‌نقه‌ره‌ له‌ رێگه‌ى دیبلۆماسى و گفتوگۆشه‌وه‌ داواى له‌ یه‌كێتى كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى بكات له‌ شه‌ڕى په‌كه‌كه‌، به‌ڵام یه‌كێتى ئه‌و هه‌وڵ و گفتوگۆیانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان