نەرمین عوسمان
پەتای کۆرۆنا و ژینگە
پاش ئەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەزمەیەک و دڵەڕاوکێکی زۆری لە دونیا پەیداکرد، بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی ئەو بەڵایە، بە ناچاری زۆربەی وڵاتان و شارەکان، هاتووچۆ و چالاکیە مرۆیەکانیان کەمکردەوە، بەکار هێنانی ئۆتومبیل و هیڵەگشتیەکانی هاتووچۆ و فڕۆکە بەرێژەیەکی باش کەمکرایەوە، بە هەمان شێوە چالاکیە پیشەسازیەکان و وەبەرهێنان کەمکرانەوە، ئەم کەمکردنەوانە بوون بە هۆکاری کەمکردنەوەی دەرچوونی گازەکانی کاربۆن و دووەم ئۆکسیدی نایترۆجین NO2 و گازی میثان CH4.. کە ئەو گازانە هەم ژەهراوین و مەترسیدارن بۆ سەر تەندروستی، ساڵانە بەهەزاران کەس بە هۆی ئەو گازانە گیانیان لە دەست ئەدەن، هەمیش کاریگەری راستەوخۆیان بۆ سەر پیسبوونی ژینگە هەیە و هۆکارن بۆ قەتیس بوونی گەرما و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی گۆی زەوی.
ئەو پەتایە بەکردەوە و ناڕاستەوخۆ بۆتە هۆکاری کەمبوونەوەی پیسبوونی هەوا و خاک و ئاو، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی کە هەم پیشەسازین و هەمیش کاریگەری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەسەرەوە زۆرە وەک وڵاتی چین و ئیتاڵیا .. هتد
بەپێی ئەو وێنانەی کە مانگە دەستکردەکانی ئاژانسی (ناسا و ئیسا) دەریانخستووە بەرێژەیەکی بەرچاو گازی دووەم ئۆکسیدی نایترۆجین کەمی کردووە و بە پێی هەمان وێنەکان ئەو هەورانەی کە گازە ژەهراویەکان لەسەر ناوچە پیشەسازیەکان پەیدای دەکەن کەم بۆتەوە.
وڵاتی چین بە هۆی چالاکییە پشەسازیەکانیەوە و سوتاندنی سووتەمەنی ژێر زەوی وەک نەوت و بەردی خەڵوز، بەرزتری رێژەی دەرهاویشتەی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنCO2 هەیە کە بە 30 لە سەدی کۆی گشی جیهان ئەژمار دەکرێ، لە ئێستادا بەرێژەی 25 لە سەدا کەمی کردووە، ئەو رێژە کەمبوونەوەیە کەم نییە هەتا ئەگەر کاتیشبێت.
لە شاری نیۆیۆرکیش، توێژەران و زانایانی بواری ژینگەی ئەو شارە دەڵێن "بەهۆی کەمکردنەوەی هاتووچۆ و کەم بەکارهێنانی ئۆتۆمبیل، رێژەی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بە رێژەی لە سەدا (٥٠) لە چاو پار کەمی کردووە، هەروها رێژەیەکی باشیش لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن".
ئەم کەمبوونەوانە چاوەڕوان کراوبوون، بە هۆی کەمبوونەوەی چالاکییە مرۆیەکان، بەڵام مەترسی هەیە لە دوای تەواوبوونی مەترسی پەتای کۆرۆنا، زلهێزەکان و وڵاتە پشەسازیەکان بەرهەمەکانیان چەند بەرابەربکەن، ئەوکات دەبێتە هۆکاری جارێکیتری بەرزبوونەوەی گازە دەرچووەکان، وەک ئەوەی لە ساڵی (2008-2009) روویدا، بە هۆی ئەو ئەزمە ئابووری و داراییەی لە جیهان روویدا کەوتنە هاندانی کارگەکان بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمەکانیان، ئەوەش هۆکاربوو بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی گازە کاربۆنیەکان بە لە سەدا پێنج.
لە کۆتدا دەڵێم مرۆڤ چەند نەرمبێ لەگەڵ ژینگە، ژینگەش هەروادەبێ، پێچەوانەش ئەو ناهەقییەی مرۆڤ دەرهەق بە ژینگە دەیکا، ئەویش تۆڵەی خۆی دەکاتەوە سەدان نەخۆشی و نا جێگیرمان بۆ پەیدا دەکات.