کوردستانی

باندێكى دز ده‌ستگیر ده‌كرێت كه‌ بایی زياتر پێنج ملیۆن دینار موبایلیان دزیوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێكى دز ده‌ستگیر ده‌كرێت كه‌ بایی زياتر پێنج ملیۆن دینار موبایلیان دزیوه‌

مه‌ودا میدیا- 

دەزگای ئاسایشی هەرێم ده‌ستگیر كردنى باندێكى دزیكردنى له‌ سلێمانى راگه‌یاند كه‌ لە مانگی رابردوودا له‌ فرۆشگایەکی ئامێری مۆبایل بە بڕی زیاتر لە پێنج ملیۆن دینار دزییان كردووه‌.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 19ى ئازارى 2024، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون، بە بڕیاری دادوەر توانییان باندێکی سێ کەسی دەستگیربکەن، کە هەستابوون بە دزیکردن لە پێشانگایەکی فرۆشتنی مۆبایل.

راشیگه‌یاندووه‌، شەوی 18ی مانگی (شوبات/2) لەگەڕەکی بەختیارى، دزی لە یەکێک لە پێشانگاکانی فرۆشتنی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن کرا، بە بڕی پێنج ملیۆن و 500 هەزار دینار، لەگەڵ 25 ئامێری مۆبایل لە جۆرى ئایفونی گرانبەها.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، توانرا بەهەوڵی هێزەکانی ئاسایش لە 22ی مانگی (شوبات/2) تۆمەتبارانى رووداوەكە دەستگیر بكرێن و لە ئیستادا تۆمەتباران بەماددەی (443) بەبریارى دادوەر راگیراوان و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان