کوردستانی

ناوچەیەكی تری هەولێر كەرەنتینە كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوچەیەكی تری هەولێر كەرەنتینە كرا
مەودا میدیا-

یەکەم حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەناحییەی خەلیفان تۆمارکرا، ئەم هاوڵاتیە دوای گەڕانەوەی لەوڵاتی بەریتانیا دوای 20 رۆژ دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایەو بەریەکەوتنی زۆریشی هەبووە لەگەڵ زۆرێک لە خزم ناسیاوانی.
 
کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری ناحییەی خەلیفان رایگەیاند " دوای گەڕانەوەی هاوڵاتییەکی خەلکی خەلیفان لە وڵاتی بەریتانیا دەرکەوت کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بەداخەوە بەرکەوتنی لەگەڵ زۆرێک لە خزم وئاشنایان هەبووە".

ئاماژە بەوەشكراوە "رێکاری تەندروستیی پێویست بۆ تووشبوو و خانەوادەکەی گیراوەتەبەر،داواکارین هاوڵاتیانی خەلیفان بۆ خۆپارێزی و پابەندیی ڕێنماییەکان پێش حکومەت و هێزە ئەمنییەکان بکەونەوە،لە ماڵ بمێننەوە و لە بوونی هەر حاڵەتێک لە خۆتان و دەوروبەرتان پەیوەندی بە هێڵی گەرمی وەزارەتی تەندروستی یان نەخۆشخانەی خەلیفان بکەن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان