کوردستانی
كوردستان رووبه‌ڕووى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره بووه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئامارێكى پارتى سه‌وزى كوردستان، له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 675 هه‌زار سه‌گى بێ لانه بونى هه‌یه و ئاماره‌كه‌ش له زیادبووندایه و كوردستانى رووبه‌ڕووى مه‌ترسى كردووه‌ته‌وه.
به‌پێى ئامارێكى ئه‌و پارته كه به مه‌ودا میدیا دراوه "له پارێزگاى هه‌ولێر، له سه‌نته‌رى شارى 111 هه‌زار سه‌گى بێ لانه هه‌یه، له قه‌زا و ناحییه‌كان 64 هه‌زار سه‌گ هه‌یه".
"له پارێزگاى سلێمانى، له سه‌نته‌رى شار 67 هه‌زار سه‌گ هه‌یه، له قه‌زاو ناحییه‌كان 46 هه‌زار سه‌گى بێ لانه هه‌یه، له ئیداره‌ى گه‌رمیان له سه‌نته‌رى ئیداره‌كه 75 هه‌زار سه‌گ هه‌یه و له قه‌زاو ناحییه‌كان 17 هه‌زار سه‌گى بێ لانه هه‌ن، له ئیداره‌ى راپه‌ڕین له سه‌نته‌رى ئیداره 41 هه‌زار سه‌گ هه‌یه، له قه‌زاو ناحییه‌كان 14 هه‌زار، له قه‌زاى پێنجوێن سه‌نته‌رى شار 21 هه‌زار و له قه‌زاو ناحییه‌كانى 23 هه‌زار سه‌گ".
"له پارێزگاى دهۆك، له سه‌نته‌رى شارى 79 هه‌زار سه‌گى بێ لانه هه‌یه، له قه‌زاو ناحییه‌كان 23 هه‌زار سه‌گ هه‌یه، له سه‌نته‌رى زاخۆ 39 هه‌زار سه‌گ هه‌یه، له قه‌زاو ناحییه‌كان 14 هه‌زار".
له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، له سه‌نته‌رى شار 28 هه‌زار سه‌گ هه‌یه له قه‌زاو ناحییه‌كان 13 هه‌زار سه‌گى بێ لانه هه‌ن".
ع،ه