کوردستانی

نەخۆشانی تالاسیما لە مەترسیدان

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشانی تالاسیما لە مەترسیدان
مەودا میدیا-

بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە، نەخۆشانی تالاسیما  لە كەلار ناتوانن سەردانی شاری سلێمانی بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی خوێن و لە ئێستادا تووشی گرفت بوونەتەوە.

لە بانگەوازێكدا، تووشبووانی تالاسیما لە كەلار داوایانكردووە هەرچی زووە هاوڵاتیان بچن بە دەمیانەوە و لە بانكی خوێنی كەلار خوێن بدەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەو خوێنە وەربگرن.

كۆچەر كەریم، سەرۆكی كۆمەڵی نەخۆشانی تالاسیما بە مەودا میدیای راگەیاند " ژمارەی تووشبووانی تالاسیما لە كەلار زیاتر لە 100 كەس دەبن و باسیان لەوەكردووە لەئێستادا ژیانیان لە مەترسیدارە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە هەر بارودۆخێكی خراپ كە لە ناوچەكە رووبدات، نەخۆشانی تالاسیماش ژیانیان دەكەوێتە مەترسییەوە و داوا دەكەین هاوڵاتیان خوێن بدەن بۆ ئەوەی ژیانیان پارێزراو بێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان