تەندروستی

ته‌ندروستیی: له‌ جه‌ژندا له‌ كاتى هه‌ر حاڵه‌تێكى كتوپڕدا ئه‌م كاره‌ بكه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌ندروستیی: له‌ جه‌ژندا له‌ كاتى هه‌ر حاڵه‌تێكى كتوپڕدا ئه‌م كاره‌ بكه‌ن

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ ده‌وامى رۆژانى پشووى جه‌ژنى قوربان، تەندروستیی سلێمانی کاتی دەوامی كارمه‌ندان له‌ نەخۆشخانەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "24 کاتژمێر لە ئێشکگریدا دەبن".

لە بڵاوکراوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی  ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیی لە رۆژانی پشوودا، جگە لەنەخۆشخانە فریاکەوتنەکان، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی و سەنتەری چارەسەر بەتیشكی شێرپەنجەی سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە وەتیمەکانی (چاودێریی تەندروستیی، پشکنینی ئاو ، نەخۆشییە گوازراوەکان) بەردەوام دەبن لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیی بەشێوەی ئێشکگر".

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌دا، تەندروستیی داوا لەهاوڵاتیان دەکات لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستیی ژمارە 122 بکەن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan