کوردستانی

له‌ رۆژئاواى كوردستان قه‌یرانى ئاو دروستبووه‌ و ده‌یان كه‌س ژه‌هراویى بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ رۆژئاواى كوردستان قه‌یرانى ئاو دروستبووه‌ و ده‌یان كه‌س ژه‌هراویى بوون

مه‌ودا میدیا-

رۆژانە دەیان منداڵ و بەساڵاچوو لە شاری حەسەکە لە کوردستانی سووریا بە هۆی ئاوی خواردنەوەی ئالوودەوە ژەهراوی دەبن و تووشی نەخۆشی رێخۆڵە و گورچیلە دەبن.

میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ "نەخۆشخانەی نەتەوەیی "ئەلوەتەنی" لە شاری حەسەکە لەم دواییەدا سەدان حاڵەتی نەخۆشی بەهۆی خواردنی ئاوی پیسی تۆمار کردووە کە زۆربەیان منداڵن".

ئەو نەخۆشخانە رۆژانە نزیک بە 40 بۆ 50 حاڵەت نەخۆشی بەپەلەی فریاکەوتن بە ناسینەوەی ژەهراوی بوون وەردەگرن کە بووەتە هۆی دروست بوونی قەیران.

بە گوێرەی ئاماری نەخۆشخانەکە "لە ئەو مانگەدا ژمارەی تووشبووان بۆ 1200 حاڵەتی ژەهراوی بوون، نەخۆشی رێخۆڵە و گورچیلە بەرز بووەتەوە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan