کوردستانی
ده‌ست به گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجييانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیاره له دوو رۆژى داهاتوو ، ده‌ست به پرۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجیانى هه‌رێمى كوردستان بكرێت به رێگه‌ى وشكانى.
نیاز نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پرۆسه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى حاجییانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كات".
وتیشى "له دوو رۆژى داهاتوو كاروانى حاجییانى هه‌رێمى كوردستان به‌رێگه‌ى وشكانى ده‌ستپێده‌كات و له دوو رۆژدا ده‌گه‌نه‌وه هه‌رێمى كوردستان".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌سماڵ نزیكه‌ى پێنج هه‌زار حاجى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێگه‌ى وشكانى چونه‌ته حه‌ج، بڕیاره له 25ى مانگیشه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجییان به رێگه‌ى ئاسمانى ده‌ستپێبكات".
ع،ه
بیروڕا



